بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی لەبارەی گرژییەکانی ئەمریکا و ئێران بڵاوکردەوە

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2147 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای سەرهەڵدانی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، پێویستە ر‌ێکاری گونجاو بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق.


نوسینگەی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبونەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کۆبونەوەکەدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوو، دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکان و هەوڵەکان بۆ رێگریکردن لە تێکچونی زیاتری دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە کۆبونەوەکەدا جەخت لە پێویستیی گرتنەبەری ر‌ێکاری گونجاو بۆ پاراستنی سەقامگیریی عیراق کرایەوە.