پەیامێکی بەپەلە لەبافڵ تاڵەبانییەوە.. ڕوبەڕوی مەترسییەکی گەورە بوینەتەوە

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4212 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی کوژرانی رابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،" جارێکی دیکە، ڕوبەڕوی مەترسییەکی گەورە بوینەتەوە ".


بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێک ئاراستەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بەوەکرد،" جارێکی دیکە، ڕوبەڕوی مەترسییەکی گەورە بووینەتەوە. وەک هەمیشە، دڵنیام کە ئێوە بە بەهێزی، خۆڕاگر و یەکگرتوویی دەمێننەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" لە پێناو ئەم یەکگرتن و یەکڕیزییە گرنگ و پێویستە، لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ هەموو لایەنە عیراقی و کوردییەکان، بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ئەوەی هەموو توانایەکمان بخەینەگەڕ بۆ بەرگریکردن و پاراستنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عیراق لەم مەترسییە ".