لەدوای كوژرانی خامنەیی.. ترەمپ هۆشدارییەكی جیاواز بەئێران دەدات

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2689 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی زۆر توند دەداتە ئێران و دەڵێت، ئەگەر تاران هێرش بکات، واشنتۆن بەهێزێک وەڵامی دەداتەوە کە لە مێژودا نەبیندرابێت.


لەپۆستێکدا کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆی، تروس سۆشیاڵ، بڵاویکردوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆكی ئەمریكا، باس لەوە دەکات، زانیارییان هەیە ئێران دەیەوێت هێرشیان بکاتەسەر و نوسیویەتی، "ئێران هەر ئێستا ڕایگەیاند کە ئەمرۆ هێرشێکی زۆر قورس دەکەن، قورستر لەهەر هێرشێک کە تاوەکو ئێستا ئەوان ڕوبەڕوی بونەتەوە."

سەرۆکی ئەمریکا بەتوندی هۆشداری دەداتە تاران و دەڵێت، "بەڵام باشترە ئەو کارە نەکەن، چونکە ئەگەر بیکەن، ئێمە بەهێزێک لێیان دەدەین کە پێشتر هەرگیز نەبیندرابێت."

لەکۆتایی پەیامەکەشیدا، ترەمپ بەشێوازێکی فەرمی نوسیویەتی، "سوپاس بۆ سەرنجتان لەسەر ئەم بابەتەو لەکۆتاییدا پۆستەکەی بەسەرۆک دۆناڵد جەی. ترەمپ" واژۆ کردوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران هەواڵی کوژرانی خامنەیی پشتڕاستکردەوە. 
سوپای پاسدارانی ئێران بەڵێنیدا توندترین ئۆپەراسیۆن لەمێژودا بکاتە سەر ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لەوڵاتانی کەنداو.