شارپرێس:
ئەمڕۆ دوجار هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی قەزای هەریر لەپارێزگای هەولێر، لەكاتێكدا دوەم ڕۆژی هێرشەكانەو بەكوشتنی خامنەیی، ئێران و ئەمریكاش هەڕەشەی توندتر لەیەكدی دەكەن.
بەگوێرەی زانیارییەكان، هێرشی یەکەم كاتژمێر 04:43ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بوەو هێرشی دوەمیش كاتژمێر 08:15 بوە، هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، هێرشەكان بەدرۆن بون.
بەرپرسانی ناوچەكە پێشتر ئاشكرایانكردوە، كەتەنیا لەڕۆژ ڕابردوەوە، زیاتر لە 10 هێرشی هاوشێوە کراون و زۆرینەیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بوە، کە بنكەكانی هێزی هاوپەیمانانی تێدایە.
ئەم بەیانییەش بەدرۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، دوای هێرشەکە گروپێکی چەکداری شیعە بەناوی سەرایا ئەولیا دەم، بەرپرسیاریێتی هێرشەکەی لەئەستۆ گرت.