شارپرێس:
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، لیوا ئەحمەد وەحیدی وەک فەرماندەی نوێی سوپای پاسدارانی ئێران دیاریکرد، كەبەرپرسیارێتیی پەرەپێدانی سیستەمی موشەکیی ئێرانی لەئەستۆ بوە.
ئەم بڕیارە دوای کوژرانی محەممەد پاکپور، فەرماندەی سوپای پاسداران دێت لەهێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
ئەحمەد وەحیدی ساڵی 1940 لە شاری شیراز لەدایکبوە، لەکانونی یەکەمی 2025 وەک جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیاری کرا.
لەئابی 2009دا پۆستی وەزیری بەرگریی لەخولی دوەمی سەرۆکایەتیی مەحمود ئەحمەدی نەژاد وەرگرت و سەرۆکی دەزگای پیشەسازییە ئاسمانییەکانی ئێران بوە، هەروەها بەرپرسیارێتیی پەرەپێدانی سیستەمی موشەکیی ئێرانی لەئەستۆ بوە.