میدیایەکی ئەمریکی دەمەقاڵێیەکی توندی نێوان عێراقچی و ویتکۆف ئاشکرا دەکات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2418 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆڕی NBC News پێشتر پەردەی لەسەر دەمەقاڵێیەکی توند لەنێوان بەرپرسانی ئەمریکی و ئێرانی لادا کە لەکاتی کۆبونەوەیەکی داخراودا پێش هەڵگیرسانی ڕوبەڕوبونەوەی سەربازی ڕوودابوو، ئەمەش نیشانەی تێکچونی ڕێڕەوی دیپلۆماسی بوە.
 

بەگوێرەی بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، وەفدی ئەمەریکا هاوتا ئێرانییەکانیان ئاگادار کردۆتەوە کە پێویستە خۆیان لەو هەنگاوانە بەدووربگرن کە بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی پێویستن، لە سەرووی هەموویانەوە پیتاندنی یۆرانیۆم لە 10 ساڵی داهاتوودا.

لە کاتی گفتوگۆکاندا، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەکردۆتەوە کە وڵاتەکەی خاوەنی مافێکی ڕەوایە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، لە بەرامبەردا ستیڤ ویتکۆف ئەندامی شاندی ئەمریکی وەڵامی دایەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانیش مافێکی ڕەوای هەیە بۆ ڕێگریکردن لەوە. 

هاوکات کەناڵی ABC News ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕۆژانی پێش دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە پەیوەندی چڕ و هەڵسەنگاندنی هەواڵگری توندی بەخۆوە بینیوە.

ڕۆژی پێنجشەممەی پێش ئۆپەراسیۆنەکە، ترەمپ پەیوەندی بە ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەرەوە کردووە و ئەوانیش پێیان ڕاگەیاندووە کە تاران جدی نییە لە هەڵوەشاندنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی. 

ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ ABC News وتی هەرچەندە گفتوگۆکان سەرەتا باش بوون، بەڵام پێشبینی نەدەکرد ئێرانییەکان سازشی ڕاستەقینە بکەن، هۆشداریشی دا کە ئەوان خەریک بوو دەستیان بە توانایەکی گەورەی ئەتۆمی دەگەیشت، کە ئەمەش لای ئەو قبوڵنەکراو بوو.

بەپەلە