شارپرێس:
مانگی سوری ئێران ئاماری وردی دوو ڕۆژی جەنگی بڵاوكردەوەو ئاشكرایكرد، لەدوو ڕۆژی ڕابردودا لەئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکەی، 555 کەس کوژراون.
مانگی سوری ئێران، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، لەئەنجامی هێرشە تیرۆریستییەکانی زایۆنیست و ئەمریکییەکان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکەمان، تاوەکو ئێستا 131 شار زیانیان بەرکەوتوەو بەداخەوە 555 هاوڵاتیمان گیانیان لەدەستداوە".
مانگی سوری ئێران، ئەوەشی خستۆتەڕوو، كەهێرشەكان بەچڕی بەردەوامیان هەیەو دەڵێت،" دەكرێت ژمارەی قوربانییەكان زۆر لەوە زیاتر بێت كە بەردەستخراون".
هاوكات، ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نزیک لەسوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لەهێرشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆ سەر سنورەکانی وڵاتەکەیان، 41 پاسەوانی سنور کوژراون.
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمرۆ سێیەم ڕۆژی جەنگی نێوان ئەمریكاو ئیسرائیل و ئێرانە.