شارپرێس:
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیران و شوێنی نیشتەجێبونی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلیان بەئامانج گرتوە.
سوپای پاسداران، لەڕاگەیەندراوێكی نوێدا ئاشكرایدەكات، لەم هێرشە ئامانجدار و کتوپڕەدا موشەکەکانی جۆری 'خەیبەر' بەکارهێندراون.
سوپای پاسداران دەڵێت، توانیویانە لێدانێکی توند لەنوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و شوێنی جێگیربونی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل بدەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، شەوی ڕابردوش دەنگۆی بەئاماجگرتنی ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بڵاوكرایەوە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەكی فەرمی لەبارەیەوە نییە.