شارپرێس:
عەلی موعەلەمی، ئەندامی ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران ئاشكرایكرد، پرۆسەی دیاریکردنی جێگرەوەی عەلی خامنەیی بەخێرایی بەڕێوەدەچێت و لەسەر بنەمای پێوەرە ئایینییەکان دەبێت.
ئاژانسی هەواڵی ئیسنا لەزاری عەلی موعەلەمی، ئەندامی ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران بڵاویکردەوە، ئەندامانی ئەنجومەنی شارەزایان سوێندیان خواردوە کە ئارەزوە کەسییەکان یان ڕەوتە سیاسی و حزبییەکان کار نەکەنە سەر پرۆسەی هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێ و دەڵێت، دەبێت بڕیارەکە تەنیا لەسەر بنەمای پێوەرە ئایینییەکان بێت.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی شارەزایان جەختی کردەوە، ئەنجومەنەکە وەک جارەکانی پێشوو، کەسایەتییەک هاوشێوەی عەلی خامنەیی بۆ پۆستی ڕێبەری باڵا هەڵدەبژێرێت، ئەمەش بۆ پاراستنی بەردەوامیی بنەماکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم قۆناغە هەستیارەدا.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوومە ڕۆژی جەنگی ئەمریكاو ئیسرائیل بەرامبەر ئێران، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كوژرا.