هێرشێکی درۆنی کرایەسەر کەمپی کۆمەڵەی کۆمۆنیست لە سورداشی سنوری سلێمانی

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 165 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەمێک پیش ئێستا بەدرۆن هێرشکرایەسەر کەمپی حزبی کۆمەڵەی کۆمۆنیستی ئێران لە ناحیەی سورداشی قەزای دوکان‌و بەرپرسێکی باڵای کۆمەڵەش زانیاری نوێ ئاشکرادەکات.


بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست شارپرێس کەوتوە، کەمێک پێش ئیستا لەڕێگەی درۆنەوە هێرشکراوەتە سەر کەمپی کۆمەڵەی کۆمۆنیستی ئێران لەسورداش و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.

حەسەن رەحمان پەنا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە ڕایگەیاند،" بۆردومانەکە کەمێک پیش ئێستا بوەو خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە، بەڵام دەنگێکی گەورەی هەبوە و زیانی بە ناوچەکە گەیاندوە ".

ئەم هێرشەی سەر کۆمەڵەی کۆمۆنیستی ئێران دوای ئەوە دێت ئەمرۆ پێنجشەممە، ئیبراهیم عەلیزادە، سکرتێری کۆمەڵەکە لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا نەخشەڕیی حزبەکەی بۆ قۆناغی ئیستاو دوای شەر لە ئیران ڕاگەیاندو وتی،" ئێمە نابینە تەرەفداری، نەئەمریکا و ئیسرائیل و نەئیرانیش دەپارێزین، بەڵکو رێگەی سێیەم هەڵدەبژێرین کە نەخشەرێی حوکمرانی و خۆبەڕێوەبەرییە لەلایەن کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵات خۆیانەوە بە رابەرایەتی هێزە سیاسیەکان ".