شارپرێس:
ژمارەیەک نوسەرو رۆشنبیرو کوردانی رۆژهەڵات لە تاراوگە داواکارییەک ئاراستەی
کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانی کۆمۆنیستی ئێران دەکەن و داوا دەکەن ئەوانیش بەشداربن لە هاوپەیمانی
حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەو کەسایەتییانە لە نامەکەیاند بۆ کۆمەڵە ئاماژە بەوەدەکەن،" وەک
ئاگادارن ئێستا ناوچەکە و ئێران لە بەردەم گۆڕانکارییەکی مێژوویی و هەستیاردان،
ئەگەری ڕوودانی دەرفەتی بێوێنە بۆ نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئارادایە
و کەم جار لە مێژوودا هەبووە بەم چڕی و فراوانییە هەم دەرفەت و هەمیش ئاڵنگاری،
ژینگەی سیاسیی کوردستانی تەنیبێتەوە ".
لەنامەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو،" ئەزموونی مێژوویی پێمان دەڵێت کە
کەڵکوەرگرتن لەم دەرفەتانە تەنها لە ڕێگەی یەکڕیزییەوە مسۆگەر دەبێت. تەنانەت
نەبوونی تاکەلایەنێکیش لەم یەکڕیزییەدا، نەک هەر خەسارە بۆ قۆستنەوەی گونجاوی
دەرفەتە گشتییەکە، بەڵکوو برینێکە لە جەستەی یەکدەنگیی گەلەکەمان و خەسارێکە بۆ
خودی ئەو لایەنەی لەم کاروانە نیشتمانییە دابڕاوە ".
راشیدەگەیەنن،" لەم کاتەدا کە شەش لایەنی سیاسی هاوپەیمانییەکیان دروست
کردووە، مانەوەتان لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیە وا دەکات کە توانا و وزەی ئێوە لەم
قۆناغەدا وەک پێویست لە خزمەت بزووتنەوەکەدا نەبێت. هەروەها ئێوەیش بەتەنیا خۆتان
و لە دەرەوەی ئەم کۆدەنگییە ناتوانن کاریگەرییەکی ئەوتۆتان لەسەر ئاڕاستەی
ڕووداوەکان هەبێت و لە باشترین حاڵەتدا دەبنە هێزێکی ناکاریگەر و ڕۆڵێکتان لە
ناوەندی بڕیارەکاندا بۆ دەوڵەمەندکردنی هاوپەیمانییەکە نابێت. لەم ساتەوەختە
مێژووییەدا کوردستانیان چاویان لە مشتێکی کۆکراوەیە، نەک پەنجەی لێکدابڕاو ".
ئەو کەسایەتییانە باس لەوەشدەکەن،" بۆیە ئێمە واژۆکارانی ئەم نووسراوەیە
داواتان لێ دەکەین، لە پێناو کۆتاییهێنان بە هەموو خەسارەکانی ساڵانی رابردوو،
بەدیهێنانی ئاواتی مێژوویی دایکان و باوکانی چاوەڕوان، دەوڵەمەندکردنی
هاوپەیمانییەکە، کەڵکوەرگرتن لە وزە و توانای ئێوە بۆ خزمەتکردنی نەتەوەکەمان و
دواجار بۆ ڕێگریکردن لە ناکاریگەربوونی خۆتان لەم کاتە چارەنووسسازەدا، هەرچی
زووتر بڕۆنە ڕیزی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە ".
لەکۆتاییدا دەڵێن،" با مێژوو بە شکۆوە باسی ئەم هەڵوێستەتان بکات و ڕێگەی
لێبڕاوانەتان ببێتە مایەی ئومێدی زۆرتر بۆ ڕۆڵەکانی نیشتمان. بەم کارەتان خزمەتێکی
گەورە بە کوردستانیان و بە پێگە و داهاتووی خۆتان دەکەن و ورەیەکی زیاتر و دڵگەرمی
و هیوایەکی زۆرتر لە ناو جەستەی کۆمەڵگای کوردستاندا دەورووژێنن، بەوپەڕی
خەمخۆرییەوە چاوەڕوانی بڕیاری شۆڕشگێڕانە و دڵسۆزانەی ئێوەین بۆ مزگێنیی
پەیوەستبوونتان بەو هاوپەیمانییەوە، تاکوو پێکەوە بەرەو ئاسۆیەکی گەشتر هەنگاو
بنێین ".
واژۆکاران
1-نیزام زەکەریایی
٢- کەژاڵ بلوری
٣- رەحیم محەمەدی
٤- ئەڤین رۆژهەڵات
٥-شیوا ساعدی
٦- ژیلا حەسەنپوور
٧- جەمال اسماعیل پوور
٨- سەما شێخ ئەلسلامی
٩-جەلال زەندپوور
١٠- رەزا شاهموورادی
١١-ئازاد مەلێ
١٢- نڤار مەلێ
١٣- عەباس موحەمەدی
١٤- پیمان وفا
١٥- زانیار عەزیزنیژاد
١٦-محمد جەهانگیری
١٧- کازیوە قولەری ئەنامقی
١٨- سیروان کەریمی
١٩- مەهدی فەتاحی
٢٠- یونس بلوری
٢١- عەدنان حەسەنپوور
٢٢- میرو ئیزەدی
٢٣- ئارەزو عارفی
٢٤-رەحمان ئەرغەوانی
٢٥- فەریبا رەشیدی
٢٦- شۆرش ئۆردیدە ٢٧
٢٧- دەلیلە رۆستەمی
٢٨-مەمەد ساڵح بەدرخان
٢٩- یحیی سرخانی
٣٠- موحسێن سەرهەنگی
٣١- ئازاد کریمی
٣٢- فخرە فرجی
٣٣- سەیفە حەیدەری
٣٤- دیلان عەزیز مورادی
٣٥- حسەین حەیدەری
٣٦- تایەر خالیدی
٣٧- د.شێرکۆ کرمانج
٣٨- د.بورهان یاسین
٣٩- د.ئازاد دیوانی
٤٠- ئەفشین غولامی
٤١- شەپۆل هاشمی
٤٢- سەیران عەزیزبانە
٤٣- رەحمان جەوانمەردیی
٤٤- خەندان جەزا
٤٥- فەرهاد جەهان میهەن
٤٦- باهۆز هوژەبری
-٤٧- هەلۆ هۆرامی
-٤٨- تەلعەت خالیدی
٤٩- د.بەدرخان حەسەن
٥٠- بیهروز بوچانی
٥١- حەسۆ ناهید
-٥٢- حوسێن عوزەیری
٥٣- بەشیر ئەسکەندەری
٥٤- ژیان کوردۆ
٥٥- سەبری بەهمەنی
٥٦- رەحمان غوڵامی
٥٧- جەمیل رەحمانی
٥٨- چیاکۆ وەیسی
٥٩- هیدایەت قادری
٦٠- د. سەیوان سەعید
٦١- کانی محەمەدی
٦٢- میران بایزیدی
٦٣- کەماڵ بلوری
٦٤- گولنار قوبادی
٦٥- حەمەرەزا بەهمەنی
٦٦- فاروق توکلی
٦٧- ئەسعەد رەزازی
٦٨- ئاوات ئەفروز
٦٩- سێلین ئینفرادی
٧٠- زەردەشت کاوە
٧١- چیمەن رەحیمی
٧٢- پەروین موراد
٧٣- کەریم سەرکەش
-٧٤- عەبدوڵا حیجاب
-٧٥- کەریم سەرکەش
-٧٦- عارف نادری
-٧٧- ژیار کتابی
-٧٨- سەبا مورادی
-٧٩- سامان مەحموودی
٨٠- ئازاد رۆستەمی
٨١- پ. پدرام باڵداری
٨٢- د.داستان جاسم
٨٣- حەیدەر کەماڵیفەر
٨٤-فارۆق فەرهاد
٨٥- ئەحمەد سەراوەران
٨٦- جەماڵ مورادی
٨٧- شنۆ لهۆنی
٨٨- اریا بهمن اورامانی
٨٩- ئارێز زارعی
٩٠- قەرنی ئیلخانیزادە
٩١- رەزا موستەفاسوڵتانی
٩٢- ویکتوریا لهۆنی
٩٣- کیارش کریمی
٩٤- کاکشار ئۆرەمار
٩٥- جەلیل ئازادیخا
٩٦- شوجاع ئیبراهیمی
٩٧- کاوە سەعیدی
٩٨- نەوید عەرەبی
٩٩-نازدار تاریک
١٠٠- هێمن سەعیدپوور
١٠١-شێرکۆ جیهانی
١٠٢- فوزیە صالحی
١٠٣- نەهیە خوشکەلام
١٠٤- پەرویز رەحیمزادە
-١٠٥- رەشید عەلیزادە
-١٠٦- خالد محمدی
-١٠٧- دڵشاد خزری ١٠٨
١٠٨- محەمەد روستمی
-١٠٩- رەزا بەرازەندە
-١١٠-کاوە موعتەمەدی
-١١١- اقباڵ کیانپور
