ئەمریکا و قەتەر بۆ روبەروبونەوەی درۆنە ئێرانییەکان پەنا بۆ ئۆکڕانیا دەبەن

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 579 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز کە پشتی بە سەرچاوەی ئاگادار بەستووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و قەتەر خەریکی گفتوگۆن لەگەڵ کیێڤ بۆ کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینیی ڕاوکەر وەک جێگرەوەیەکی هەرزان بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئێرانییەکانی جۆری "شاهید" .

 سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم دانوستانانە هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدان و لە نێوان بەرپرسانی حکومیدا بەڕێوەدەچن نەک کۆمپانیاکان، ته‌کنەلۆژیای جێی باسیش سیستەمی دۆزینەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دوژمنەکان و پەکخستنی پەیوەندییەکانیان دەگرێتەوە.

 لە بەرامبەردا، نە نووسینگەی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی قەتەر و نە پنتاگۆن ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک لەسەر ئەم هەواڵە بدەن و ڕەتیان کردەوە کۆمێنتی هەبێت.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی