شارپرێس:
مەسعود بزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، لەپەیامێکدا داوای لێبوردنی لەوڵاتانی دراوسێ کردو ڕایگەیاند، "ئەنجومەنی باڵای سەرکردایەتیی کاتیی ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر هەڵپەساردنی هەموو هێرشەکان بۆسەر وڵاتانی ناوچەکە، بەو مەرجەی هیچ هێرشێک لەخاکی ئەو وڵاتانەوە بۆسەر ئێران ئەنجامنەدرێت"، دهشڵێت، "وڵاتەکەم هیچ دوژمنایەتییەکی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا نییە".
هاوکات لەگەڵ ئەم دەسپێشخەرییەی تاران، پێگەی ئەکسیۆس ئاشکرایکردوه کە مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی عەرەب ڕایگەیاندوە، پێشبینیدەکرێت شەڕەکە چەند هەفتەیەکی دیكهش بەردەوامبێت.
ڕۆبیۆ ئاماژەی بەوەکردوە کە ئامانجی واشنتۆن گۆڕینی ڕژێم نییە، بەڵکو دەیانەوێت کەسانی جیاواز لەتاران دەسەڵات بگرنەدەست، هەروەها ڕەتیکردوهتهوه، لەئێستادا هیچ دیالۆگێک لەگەڵ ئێراندا هەبێت.
لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی ئەمریکاو ئیسرائیل ئاماژە بهدابهزینى توانای سەربازیی ئێران دەکەن، لهو ڕوهشهوه براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتكۆم) ڕایگەیاندوه، هێرشە موشەکییەکانی ئێران بەڕێژەی 90٪ کەمیکردوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ سەرکەوتنی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمدواییەی هاوپەیمانان بۆ سەر ژێرخانی سەربازیی ئەو وڵاتە دەبینرێت.
