شارپرێس:
هەردوو وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم بڕیاریاندا تاکو رۆژی دوشەممە 23 ی 3 ی 2026 لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوو بێت.
هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم
لەڕاگەیەنراوێکدا هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکرد،" لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی
مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، لە یەکشەممە
8 ی 3 ی 2026 تا دووشەممە 23 ی 3 ی 2026 ،
لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە
و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و
ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو،" لە 11 ی 3 ی 2026 تا 23 ی 3 ی 2026 پشوی فەرمی بەهارەی ناوەندەکانی خوێندنە ".