هیندستان کەشتیەکی جەنگی ئێرانی لە هێرشی ئەمریكا پاراست

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 172 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سوبراهمانیام جایشانکار، وەزیری دەرەوەی هیندستان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی وەک دەسپێشخەرییەکی مرۆیی ڕێگەی داوە کەشتییەکی جەنگیی ئێران لە یەکێک لە بەندەرەکانیدا لەنگەر بگرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمریکا کەشتییەکی تری هێزی دەریایی ئێرانی لە نزیک کەناراوەکانی سریلانکا نوقم کرد.

 سەرچاوەیەکی حکومی لە هیندستان بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە دوای داواکارییەکی بەپەلەی تاران، ڕۆژی چوارشەممە کەشتیی "لافان" لە بەندەری "کوچی" لە باشووری هیندستان لەنگەری گرتووە، کە ڕێک لە هەمان ئەو ڕۆژەدا بووە کە ژێردەریاییەکی ئەمریکی هێرشی کردووەتە سەر کەشتیی جەنگیی ئێرانی "دینا" و پێکاوێتی، بەمەش هیندستان هاوکارییەکی مرۆیی پێشکەش بە ئێران کردووە.