شارپرێس:
لەکاتێکدا جیهان چاوی لەسەر گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، شەوی ڕابردوو دەنگی تەقینەوەیەک لەنزیک کونسوڵگەری ئەمریکا لەنەرویژ، هاوکێشەکانی گۆڕییو زەنگی مەترسییەکی گەورەی لەکیشوەری ئەوروپا لێدا.
پۆلیسی نەرویژ ڕایگەیاندوه، لەکاتژمێر دواى (1)ى شهوى ڕابردوو واته بهرهبهیانى ئهمڕۆ یەکشەممە، تەقینەوەیەک دەروازەی بەشی سهرهكى کونسوڵگەری لەباڵیۆزخانەی ئەمریکا لەئۆسلۆ کردوەتە ئامانج، هەرچەندە زیانەکان تەنها مادی بونو هیچ کەسێک بریندار نەبوە، بەڵام شێوازی هێرشەکەو کاتەکەی، ئاماژەی مەترسیدار هەڵدەگرنو هێزە ئەمنییەکانیش دەستبەجێ ناوچەکەیان کەرەنتینە کردوەو بەدرۆنو سەگی پۆلیسی بەدوای سەرەداوی هێرشبەرەکاندا دەگەڕێن.
ئەو هێرشە لەکاتێکدایە کە هەڕەشەکانی ئێرانو گروپە هاوپەیمانەکانی بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا گەیشتوەتە لوتکە، چاودێرانیش پێیانوایە، ئەگەر بیسەلمێنرێت ئەو هێرشە پەیوەندیی بەتارانەوە هەیە، ئەوا چیتر ئەوروپا ناتوانێت تەنها وەک تەماشاکار بمێنێتەوە.
چاودێران باس لهوهدهكهن، ئەگەرە چاوەڕوانکراوەکان دواى ئهو هێرشهى سهر ئهمریكا لهئۆسلۆ ئهگهرى هاتنە ناوەوەی ڕاستەوخۆی ئەوروپا ههیه، چونكه ئەو ڕوداوە دەبێتە فشارێکی گەورە لەسەر وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپاو ناتۆ بۆ ئەوەی بەچڕیی بێنە ناو بەرەی جەنگ دژی ئێران، ههروهها توندکردنەوەی ڕێکارە ئەمنییەکان، پێدەچێت لەهەموو پایتەختە گرنگەکانی ئەوروپا، باڵیۆزخانەو ناوەندە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا بخرێنە دۆخی ئامادەباشی تەواوەوە، لهگهڵ گۆڕانی گوتاری دیپلۆماسی، ئەو وڵاتانەی پێشتر داوای دانبەخۆداگرتنیان دەکرد، ئێستا ڕەنگە کار بۆ سزای توندتر یان هێرشی بەرپەرچدانەوە بکەن.
