شارپرێس:
سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوایەكی بەپەلەی ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەكان كرد‌و ڕایگەیاند، پێویستە ڕێگه‌نه‌ده‌ن له‌لایه‌ن هیچ گروپ و لایه‌نێكی لاده‌ر له‌یاساوه مه‌ترسی بۆ ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌مان دروست بكرێت"، ده‌شڵێت،"هه‌رێمی كوردستان نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكی دراوسێ".
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌و به‌رپرسانی هێزه‌كانی 70ـی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كۆبوه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی یه‌كێتی، شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، لیوا روكن عومه‌ر ساڵح، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ـی پێشمه‌رگه، جه‌لال شێخ ناجی، سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، هیوا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئاماده‌ی بون، دوایین پێشهاته سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق باسكراوه.
سه‌رۆكی لەكۆبونەوەكەدا ئەوەی دوپاتكردۆتەوە،"كه هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نییه له‌م جه‌نگه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه‌و ناشبێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكی دراوسێ، جه‌خت له دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه".
بافڵ تاڵه‌بانی داواشی له ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان كرد وه‌ك هه‌میشه پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان له‌پێشینه‌ی كاره‌كانیان بێت و "رێگه‌نه‌ده‌ن له‌لایه‌ن هیچ گروپ و لایه‌نێكی لاده‌ر له‌یاساوه مه‌ترسی بۆ ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌مان دروست بكرێت".




