میدیای ئیسرائیل: موجتەبا خامنەیی زیندوەو لەژێر کۆنترۆڵی سوپای پاسداراندایە

جیهان

22/03/2026‌ 494 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی کەناڵی i24NEWSی ئیسرائیلی کەپشتی بە سەرچاوەی ئاگادار بەستووە، ئەگەرێکی زۆرەوە سوپای پاسداران دەسەڵاتی بەسەر موجتەبا خامنەییدا هەیە، نەوەک سوپای پاسداران لەژێر کۆنترۆڵی رابەری نویدابێت. 

 
کەناڵەکە دەڵێت: هەڵسەنگاندنە نوێکراوەکانی ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە موجتەبا خامنەیی کۆنترۆڵی ئێرانی لەدەستدا نییە و دەسەڵاتەکەی، ئەگەر هەبێت، ڕەها نییە و بێگومان وەک باوکی نییە.

ئەوەش هاتووە: ئەمریکا و ئیسرائیل گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە نیشانەکان لەم قۆناغەدا دەریدەخەن موجتەبا بریندارە نەک مردوو، واتە لە بارودۆخێکدایە ڕێگەی پێ دەدات ئەرکەکانی ئەنجام بدات.

هەروەک دەڵێت:  ڕۆژی هەینی کە هاوکات بوو لەگەڵ جەژنی نەورۆز، چاوەڕوان دەکرا موجتەبا پەیامێکی ڤیدیۆیی یان دەنگی بڵاوبکاتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا تەنیا پەیامێکی نووسراو بڵاوکرایەوە کە چەند وێنەیەکی جێگیری لەگەڵدا بوو و ڕوون نەبوو کە کەی وێنەکان گیراون.

جەختیشی کردۆتەوە کە ئەم دۆخە گومانی زۆری لەسەر ئاستی دەسەڵاتی ڕاستەقینەی ئەو درووست کردووە.