شارپرێس:
بارەگای هاوبەشی بەرگریی ئاسمانی ئێران ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی F15 لەئاسمانی کەناراوەکانی باشوری وڵاتەکە پێکاوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئێران، فڕۆکەکە لەجۆری ئێف پازدە بوەو لەئاسمانی نزیک دورگەی هورمز لەلایەن رادارەکانەوە دۆزراوەتەوە، پاشان لەلایەن سیستمەکانی زەوی-بۆ-ئاسمانی هێزی بەرگریی ئاسمانیی سوپاوە کراوەتە ئامانج و موشەکی لێ دراوە.
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئێران ئاماژەی بەوەش کردوە کە لێکۆڵینەوە بۆ زانینی چارەنوسی فڕۆکەکە دەستیپێکردوە.