بەپێی ڕاپۆرتەکانی
کەناڵی "i24NEWS"، شەپۆلێکی کۆچی پێچەوانەی ئیسرائیلییەکان بەرەو وڵاتانی ئەوروپا و
ئەمریکا دەستی پێکردووە.
راپۆرتەکە
ئاماژەی بەوەکردووە کەبەهۆی گۆڕانکاریی لە خشتەی گەشتە ئاسمانییەکان و مەترسیی موشەکەکانی
ئێران، هەزاران خێزان و قوتابی بیانیی پەنایان بۆ دەروازەی سنووری تابا (بێگن)
بردووە تا لە ڕێگەی سیناوە بگەنە فڕۆکەخانەکانی میسر و لەوێوە گەشتەکانیان تەواو
بکەن.
دەشڵێت: ئەم
دەروازەیە بۆتە چەقێکی چالاکی بەردەوام و ڕێکخراوەکانی فریاگوزاریی، پاسی تایبەت بۆ
گواستنەوەی گەشتیاران لە قودسەوە دابین دەکەن.
لە لایەکی ترەوە، گرانبوونی نرخی ڕسووماتی تێپەڕین
لە لایەن میسرەوە کە لە 25 دۆلارەوە بۆ 60 دۆلار بەرزبۆتەوە، بۆتە هۆی ناڕەزایەتیی
و هەڵمەتی بایکۆت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
ئیسرائیلییەکان
میسر تۆمەتبار دەکەن بە قۆستنەوەی بارودۆخەکە و نەبوونی گەشتی جێگرەوە لە فڕۆکەخانەی
بن گۆریۆن، کە ئێستا تەنها بۆ گەشتە فریاگوزارییەکان بەکاردێت.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی