ئێران لەبارەی گەروی هورمزەوە بڕیاریدا

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 8494 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، گەروی هورمز بەڕوی کەشتییەکانی هەموو وڵاتان کراوەیە، جگە لەو وڵاتانەی دەستدرێژییان کردوەتەسەر خاکی ئێران.


مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەپەیامێکدا لە سەکۆی "ئێکس" بڵاویکردەوە،" خەیاڵی سڕینەوەی ئێران لەسەر نەخشە، نائومێدی و بێدەسەڵاتی لە بەرامبەر ئیرادەی نەتەوەیەکدا نیشان دەدات کە مێژوو دەنوسێتەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو، هەڕەشە و تیرۆر تەنیا یەکڕیزی گەلی ئێران بەهێزتر دەکات.

لەبارەی گەروی هورمزیشەوە وتی،" گەروەکە بەڕوی کەشتیەکانی هەموو وڵاتان کراوەیە، جگە لەو وڵاتانەی هێرشیان کردوەتە سەر خاکی ئێران.