ئیمارات لەسەر هێرشەکانی ئێران، هێرشی توند دەکاتە سەر کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامیی

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 161 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەسەر هێرش و پەلامارە بەردەەوامەکانی ئێران بۆسەر وڵاتی ئیمارات، بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە هێرشی توند دەکاتە بێدەنگیی سەر ڕێکخراوی کاری هاوبەشی عەرەبیی و ئیسلامیی و دەڵێت کەی بەدەنگ دێن.

 
ئەنوەر قەرقاش، ڕاوێژکاری دیپلۆماسیی سەرۆکی ئیمارات ڕایگەیاند کە وڵاتانی کەنداو مافی خۆیانە پرسیار بکەن دەربارەی دەوری دامەزراوەکانی کاری هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی، بەتایبەت کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی، لە کاتێکدا کە ئەو وڵاتانە و گەلەکانیان ڕووبەڕووی دەستدرێژییەکی ئێرانی دەبنەوە.

 قەرقاش لە پۆستێکدا لە سەکۆی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کردووە کە مافی خۆیانە پرسیار لە ڕۆڵی وڵاتە عەرەبی و هەرێمییە "گەورەکان" بکەن و جەختی کردەوە لە سێبەری ئەم بێدەنگی و بێدەسەڵاتییەدا، چیتر دروست نییە لە داهاتوودا باس لە پاشەکشەی دەوری عەرەبی و ئیسلامی بکرێت یان ڕەخنە لە ئامادەیی ئەمریکا و ڕۆژئاوا بگیرێت. 

هەروەها وتویەتی کە وڵاتانی کەنداو هەمیشە لە کاتی خۆشیدا پشتیوان و هاوبەشی هەمووان بوون، بۆیە ئێستا دەپرسن لە کاتی تەنگانەدا ئەو لایەنانە لە کوێن؟