شارپرێس:
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەنزیک شاری موسڵەوە هێرشی موشەکی کراوەتەسەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، هاوکات، ئاژانسی هاوار نیوز دەڵێت،" شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان
بنکەی خەراب جیریان كردوەتە ئامانج و دەنگی چەند تەقینەوەیەك بیستراوە ".
ئاژانسی "هاوار نیوز" رایگەیاند،" چەند تەقینەوەیەک
لە بنکەی خەراب جیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە گوندەواری رمێلان هەژاندووە، دوای ئەوەی
لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە ئامانج ".
بەگوێرەی زانیارییەکان، لانیکەم شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەو
بنکەیەیان کردۆتە ئامانج، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەوە نییە کە ئایا هیچ
زیانێکیان هەبووە یان نا.
ئەو بنکەیە پێشتر هێزەکانی ئەمریکای تێدابوو، بەڵام لە سەرەتای
ئەم مانگە کشاونەتەوە.