شارپرێس:
لەمێژوی سەربازیی
وڵاتاندا، هەندێک شکست هەن دەبنە برینێکی ساڕێژنەکراو، بەڵام بۆ سوپای ئەمریکا،
شکستی ساڵی 1980 لەبیابانەکانی ئێران تەنها برین نەبوو، بەڵکو بوو بەهەوێنێک بۆ
دروستکردنی کوشندەترین یەکەی سەربازیی لەجیهاندا، دوای 46 ساڵ، مێژوو بەشێوازێکی جیاواز
خۆی دوبارەکردەوە، ئەمجارەیان نە شانی ئەمریکییەکان شکاو نە فڕۆکەکانیان بەجێهێشت.
ساڵى 1980.. شەوێکی
ڕەش لەبیابانی تەبەس
لەنیسانی
1980دا، ئەمریکا ئۆپەراسیۆنی (چنگی هەڵۆ ـ Operation Eagle Claw)ی بۆ ڕزگارکردنی 52 بارمتەی باڵیۆزخانەکەی لەتاران
ئەنجامدا، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکە بوو بەکارەساتێکی گهوره بۆى، بەهۆی گەردەلولی لمو
کێشەی تەکنیکییەوە، هێلیکۆپتەرێکی ئەمریکی کێشای بەفڕۆکەیەکی گواستنەوەدا.
ئەنجامى ئهو
كارهساته زۆر تراژیدیی بوو، بههۆیهوه ههشت سەربازی ئەمریکی گیانیان لەدەستدا،
تەرمی سەربازەکانو پارچه تێكشكاوهكانى هێلیکۆپتەرهو فڕۆكه مهدهنیهكهش، لەبیابانەکانی
ئێراندا جێمان، ئەو شکستە نەک هەر سەرۆکایەتی جهیمس کارتەری هەژاند، بەڵکو شکۆی سەربازیی
ئەمریکاشی لەبەردەم جیهاندا لەکەدارکرد.
جەیمس ئێرل کارتەری
بچوک کە بەزۆری بەجیمی کارتەر ناسراوە، 39یهمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا
بوو (1977 ـ 1981)و شکستی ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئێران یەکێکبوو لەو هۆکارە سەرەکییانەی
کە نەیتوانیی بۆ خولی دوەم هەڵبژێردرێتەوە.
لهدایکبونی (تیمی
شەش) لەناو خۆڵەمێشی شکستدا
ڕاستەوخۆ دوای ئەو
شکستە، پنتاگۆن بڕیاریدا یەکەیەکی تایبەتو بژاردە دروستبکات کە تەنها بۆ ئەرکە مەحاڵەکان
بێت، لێرەوە SEAL
Team 6 لەدایکبوو، یەکەیەک کە مەشقەکانیانو ئامێرەکانیان بۆ ئەوە داڕێژرابوو کە هەرگیز
کارەساتی وەک (تەبەس) دوبارە نەبێتەوە.
ساڵى 2026.. تۆڵەی
مێژوو لەشاخەکانی زاگرۆس
دوای تێپەڕبونی
نزیکەی پێنج دەیە، جارێکی دیكه فڕۆکەوانێکی ئەمریکی (Colonel) لەناو خاکی ئێراندا دەورە درا، ئەمجارەیان
سیناریۆکە جیاوازبوو، چونكه 48 کاتژمێر لەناو جەرگەی دوژمندا مایهوهو فڕۆکەوانەکە
لەبەرزاییەکانی زاگرۆس، لەژێر چاودێریی سوپای پاسدارانو تەمومژێکی چڕدا، چاوەڕێی
مەرگی دەکرد.
تیمی شەش بەپاڵپشتی
سەدان ستافی تایبەت، زیاتر لە200 میل چونە ناو قوڵایی خاکی ئێران، کاتێک هەندێک لەفڕۆکەو
هێلیکۆپتەرەکان توشی کێشە بون، ئەمریکییەکان نەیانهێشت مێژوی 1980 دوبارەبێتەوە، خۆیان
فڕۆکەکانیان تەقاندەوە تا هیچ تەکنەلۆژیایەک بۆ ئێران نەمێنێتەوەو هەموو تیمەکە بەسەلامەتی
فڕۆکەوانەکەیان هەڵگرتو کشانەوە.
کۆتاییەکی جیاواز..
ئهمجاره ههمویان گهڕانهوه
ئەم ئۆپەراسیۆنە
تەنها ڕزگارکردنی مرۆڤێک نەبوو، بەڵکو سەلماندنی هێزی تەکنەلۆژیاو ئیرادەیەک بوو کە
46 ساڵ پێش ئێستا شکابوو، ئەگەر لەساڵی 1980دا ئەمریکا بەسەرشۆڕییو بەجێهێشتنی تەرمی
سەربازەکانی خاکی ئێرانی جێهێشتبێت، ئەوا لەساڵی 2026دا بەدەستێکی پۆڵاینو بەبێ هیچ
زیانێکی گیانیی، ئەرکەکەی کۆتایی پێهێنا.
وەکو چاودێران دەڵێن،
"ئەمریکا لەساڵی 1980دا لەئێران لەدایکبووەوە، بهواتاى ئهوهى شکستی ئۆپەراسیۆنی
(چنگی هەڵۆ) لەبیابانی تەبەس بوو بەخاڵی وەرچەرخان بۆ دوبارە داڕشتنەوەی هەموو سیستەمی
سەربازیی ئەمریکا، ئەمریکا لەو شکستە تێگەیشت کە سوپاکەی بۆ ئۆپەراسیۆنی تایبەتو
ئاڵۆز ئامادەنییە".
ههروهك چاودێران
جهخت لهسهر ئهوهشدهكهنهوه، لهمساڵیشدا (2026)، ئهمریكاو سوپاكهى لەهەمان
خاکدا، بهڵام بهتهكنیكو توانایهكى ئێجگار جیاوازهوه، باڵادەستی خۆی نیشاندایەوە.