ئومێد خۆشناو لەپۆستەکەی نامێنێت‌و کەسێکی دیکە لەشوێنەکەی دەستبەکاردەبێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3826 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر لەبری ئومێد خۆشناو کارەکانی پارێزگار راپەڕێنێت.


هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر لەنوسراوێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوەکردوە،" پاڵپشت بەفەرمانی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 9584 لە 7ى 4ى 2026 بڕیاردراوە بە دەستبەکاربونمان لە رۆژی 8ى 4ى 2026 بۆ راپەڕاندنی کارو ئەرکەکانی پارێزگاری هەولێر ".

تاکو ئێستا هۆکاری راسپاردنی هێمن قادر بۆ راپەڕاندنی کارەکانی پارێزگار ئاشکرانەکراوە و نازانرێت ئومێد خۆشناو بەشێوەیەکاتی لە پۆستەکەی دورخراوەتە، یاخود بۆ ماوەیەکی کاتییە.