کۆشکی سپی: ترەمپ پێشنیارەکانی یەکەمجاری ئێرانی خستە تەنەکەی زبڵەوە

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 634 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

کارۆلین لیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکەیان دژی ئێران ئامانجە سەرەکییەکانی خۆی بەدەستهێناوە.

 

لیڤیت جەختی لەوە کردەوە کە هێڵە سوورەکانی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ نەگۆڕاوە و تاران دەیەوێت جیهان بکاتە بارمتەی خواستە تیرۆریستییەکانی.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشنیارە نوێیەکەی ئێران هەمان پێشنیاری یەکەم نییە، بۆیە دەتوانرێت بە بنەمایەک بۆ دانوستان هەژمار بکرێت، ترەمپ یەکەم پێشنیاری 10 خاڵیی ئێرانی ڕەتکردەوە و فڕێیدایە تەنەکەی زبڵەوە".

 

ئەو ئاماژەی بەوەدا کە هێڵە سوورەکانی ترەمپ سەبارەت بە ئێران وەک خۆی ماوەتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە تاران چیتر ناتوانێت وەک جاران پشتگیری هاوپەیمانەکانی بکات.