قائانی هەڕەشە لەئیسرائیل دەکات

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1840 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڕەشەی سزایەکی توندو سەرشۆڕکەرانەی لەئیسرائیل کرد لەوەڵامی هێرشەکانی ئەمدواییەی سەر لوبنان.


قائانی لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی تەسنیم بڵاویکردوه‌تەوە ڕایگەیاندوە، مێژوی قەوارەی زایۆنی پڕە لەتاوان دژی مرۆڤایەتیی‌و کوشتنی ژن‌و منداڵی بێتاوان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ناتانیاهۆ بەم دڕندەییەی ئێستا لەلوبنان ئەنجامیدەدات دەیەوێت بیسەلمێنێت کە کەسێکی زۆر دڕندەترە.

لای خۆیەوە بەرگریی شارستانی لوبنان ڕایگەیاند، تەنها لەهێرشەکانی دوێنێی ئیسرائیلدا 254 کەس کوژراون‌و 1165 کەسیش برینداربون کە ئەمەش ئاستی مەترسییەکانی ئەو جەنگە نیشاندەدات.