شارپرێس:
شارەزایەکی کەشناسی
پێشبنینی دەکات سبەی هەینی لەبەشێکی ناوچەکانی هەرێم باران ببارێت، لە بەشێکی دیکەی
ناوچەکانیش خۆرەتاو و گونجاو دەبێت بۆ گەشت و سەیران.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی لەلێدوانێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،" سبەی هەینی لەناوچە دەشتاییەکانی هەولێر، موسڵ، کەرکوک و گەرمیان
ئاسمان ساماڵ و خۆرەتاو دەبێت و گونجاوە بۆ گەشت سەیران".
ئەوەشیخستەڕوو،" لەبەشێکی ناوچه
شاخاوییەکانی دهۆک، زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین، سلێمانی و هەڵەبجە لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ
ئێوارە کەشێکی ناسەقامگیری لاواز ئەو ناوچانه دەگرێتەوەو ئەگەری چالاکبونی هەورەبروسکە
و تاوەبارانی ماوە کورت هەیە ".