شارپرێس:
دوای خەرجکردنی موچەی مانگی سێی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە، وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی موچەی بڵاوکردەوە و لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت،" ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ( 12 ی نیسانی 2026 ) دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی سێشەممە ( 14 ی نیسانی 2026 ) کۆتایی بەدابەشکردنی موچە دێت ".
ئەوەشیخستەڕوو،" بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە لەکاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم موچەخۆران دەکەین لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو ".