شارپرێس:
مەسعود پزیشکیان رایدەگەیەنێت،
ئێران نایەوێت شەڕ لەگەڵ گەلانی ناوچەکە بکات، دەشڵێت،" تا ئێستاش ئاشتیمان دەوێت
".
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک
کۆماری ئێران لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بڕیاری ئاگربەست بەکۆدەنگی
فەرماندە باڵاکان و بە رەزامەندی رێبەری باڵای ئێران دراوە ".
ڕونیشیکردەوە،" بڕیارەکە
دوای ئەوە هات کە ئەمریکا بەو پێشنیازە رازی بوو کە پێشکەشمان کردبوو ".
پزیشکیان وتیشی،" نامانەوێت
شەڕ لەگەڵ گەلانی ناوچەکە بکەین و تا ئێستاش داوای ئاشتی و پێکەوەژیان و رێزگرتنی
دوولایەنە دەکەین ".