بەفەرمی.. کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریکرا

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2003 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەفەرمی رۆژی شەممەی بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریکرد.


دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بڵاوکردوەتەوەو داوا لە پەرلەمانتاران دەکات کاتژمێر 11:00ی بەیانی رۆژی شەممە، 11ى 4ى 2026 ئامادە بن.

وەک عورفێکی سیاسی پۆستی سەرۆک کۆمار عێراق لە پشکی کوردە و لەدوای روخانی رژێمی پێشوەوە تاکو ئێستا ئەو پۆستە لای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوە، لە دوو خولی رابردوشدا پارتی دیموکراتی کوردستان داوای ئەو پۆستە دەکات و لەو دوو خولەدا پۆستی سەرۆک کۆمار بە رکابەری لەنێوان ئەو دوو حزبە یەکلاکراوەتەوە.

بۆ ئەم خولەش یەکێتی و پارتی بە دوو کاندیدی جیا دەچنە کێبڕکێوە، یەکێتی نزار ئامێدی و پارتی فوئاد حسێنی بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردوە.