شارپرێس:
دوای هەڵگرتنی باری نائاسایی
لەئیسرائیل و کەمبونەوەی هێرشەکانی ئێران، بریارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دادگاییکردنی
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەتۆمەتی گەندەڵی دەستپێبکاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز"
لەزاری وتەبێژی دادگاکانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لەگەڵ هەڵگرتنی باری نائاسایی و کاراکردنەوەی
سیستمی دادوەری لەو وڵاتە، دانیشتنەکانی تایبەت بە دادگاییکردنی بنیامین ناتانیاهۆ،
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەستپێدەکاتەوە، کە لە 2019وە چەند تۆمەتێکی ئاراستەکراوەو تاکو ئێستا
یەکلانەکراوەتەوە.
ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی
ناتانیاهۆ کراون، بریتین لە ئەنجامدانی تاوان، وەرگرتنی بەرتیل و فێڵکردن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە
دوای دەستپێکردنی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی
ئیسرائیل باری نائاسایی لەوڵاتەکە راگەیاند، دوای راگەیاندنی ئاگربەستیش لەنێوان
ئەمریکا و ئێران، شەوی رابردوو باری نائاسایی لە ئیسرائیل هەڵگیرا.