شارپرێس:
سەبارەت بە دابەزینی نرخەکانی نەوت لەدوای ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا، رۆژنامەی "ڤزگلیاد"ی
رووسیی ڕاپۆرتێکی شیکاریی بڵاوکردۆتەوە و
تێیدا باسی لەوەکردووە کە پێشبینی ناکرێت بەم زووانە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو
داببەزێت.
رۆژنامەکە بەپشتبەستن بە لێدوانی ئیگۆر یوشکۆڤ، شارەزا لە سندوقی ئاسایشی
وزەی نیشتمانی ڕووسیا، ئاماژەی بەوەکردووە کەسەرەڕای راگەیاندنی
ئەم ئاگربەستە، پێشبینی ناکرێت ە نرخی نەوت
بە خێرایی بۆ 60 دۆلار داببەزێت، چونکە خواست لەسەر ئەم ماددەیە زۆرە.
هەروەک دەڵێت: زۆرێک لە وڵاتانی بەکارهێنەر، لەوانە ئەمریکا و ئەوروپا، پەنایان
بۆ یەدەگە ستراتیژییەکانیان بردووە و ئێستا پێویستیان بە دووبارە پڕکردنەوەی ئەو یەدەگانە
و دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکانیان هەیە.
لە لایەکی ترەوە، یوشکۆڤ پێیوایە نرخ ناگاتە 110 دۆلار یان زیاتر، چونکە
کردنەوەی گەرووی هورمز دەبێتە هۆی ڕەوانەکردنی وزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە.
رۆژنامەکە هەروەک دەڵێت: پرسیارەکە
لێرەدا ئەوەیە کە ئایا ئێران و سعودیە و ئیمارات و عێراق توانای هەناردەکردنی چەندیان
هەیە، بەتایبەت کە هێشتا ڕوون نییە کێڵگە و بەندەرەکانیان زیانیان بەرکەوتووە یاخود
نا.
لە کۆتاییدا، ئەم شارەزایە داوای
چاوەڕوانی ئەنجامی دانوستانەکان دەکات، چونکە ئەگەری تێکدانی ئاگربەست و بوونی بێ
متمانەیی لە نێوان ئێران و ئەمریکا بەهێزە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی