ئاری هەرسین: بەبێ پارتی هیچ بڕیارێک نادرێت، ئەگەریش درا هیچ قیمەتێکی نیە

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 624 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لەسلێمانی پەیامێک لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بڵاودەکاتەوەو دەڵێت،" بەبێ پارتی هیچ بڕیارێک نادرێت، ئەگەریش درا هیچ قیمەتێکی نیە ".


ئاری هەرسین لەپەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە،" سەرۆک کۆماری عێراق هەڵدەبژێرن؟ وەک  ئەوەی سیادەو حورمەتی دەوڵەتی فاشیلی عێراق لەسەر سەرۆک کۆمار وەستا بێت ".

ئاری هەرسین باسی لەوەشکرد،" ناوچەکە ئاگری لێ دەبارێت، کەچی هەندێک نەفام و نەزان دڵیان بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری کارتۆنی خۆشە ".

 ئەوەشیخستەڕوو،" بە بێ پارتی هیچ بڕیارێک نادرێت، ئەگەریش درا هیچ قیمەتێکی نیە ".