سبەی 400 دیلی ڕۆژئاوای کوردستان ئازاد دەکرێن

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 351 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەحمود خەلیل، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای حەسەکە ڕایگەیاند، سبەی 400 دیل کە لەلایەن حکومەتی سوریاوە گیراون، ئازاد دەکرێن.

مەحمود خەلیل، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگاری حەسەکە ئاماژەی بەوەکرد،" بەمەبەستی پابەندبونمان بەخزمەتکردنی گەلەکەمان، لەهەمانکاتدا بۆ پتەوکردنی بناغەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی 29ـی کانونی دوەم، لە هەنگاوێکدا کە بەکرداریی بڕگەکانی ئەم ڕێکەوتنە دەردەخات، سبەیشەممە ئاڵوگۆڕی دیلەکان بەڕێوەدەچێت و 400 دیل ئازاد دەکرێن  ".

ئەوەشیخستەڕوو،" لە هەمان کاتدا ژمارەیەک زیندانیی کە لە دەستی حکومەتی کاتیی سوریادان ئازاد دەکرێن، ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان کاتژمێر 2:00ى پاشنیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت لە چوارڕێیانی سەباح ".