حەشدی شەعبی: لە 40 رۆژی رابردودا 350 چەکدارمان کوژراون‌و برینداربون

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 66 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەستەی حەشدی شەعبی ئاماری کوژراوان و برینداربوانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاکانیان ئاشکرادەکات و دەڵێت،" لەو ماوەیەدا زیاتر لە 350  چەکدارمان کوژراون و برینداربون ".


دەستەی حەشدی شەعبی لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەسەرەتای دەستدرێژییەكانی زایۆنی-ئەمریکی بۆ سەر عێراق لە 28ی شوبات تا 8ی نیسانی 2026 ژمارەی قوربانییەکان گەیشتوەتە نزیکەی 80 كوژراو 270 بریندار ".

هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەعێراق، گروپە چەکدارەکانیش بەردەوام بنکە سەربازی و ناوەندە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج.