شارپرێس:
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لە سەرجەم پەرلەمانتاران دەکات بەشداربن
لەدانیشینی سبەینێ کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، هۆشداریش دەدات لەوەی ئەوانەی
بەشدار نابن ناویان بڵاودەکرێتەوە.
هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەپەیامێکدا دەڵێت،"
داوا لەسەرجەم سەرکردە سیاسییەکان، سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و پەرلەمانتاران
دەکەین بەشداربن لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان و بەرەو تەواوکردنی شایستە
دەستورییەکان هەنگاو بنێن ".
ئەوەشیخستەڕوو، پێویستە لایەنەکان لەم دۆخەدا بەرژەوەندی باڵای
نیشتیمانی سەربخەن، لەکاتێکدا کە عێراق بەم دۆخە ئەمنی و ئابورییە سەختە تێدەپەڕێت
و دەبێت هەموان ئەو بەرپرسیارێتییە نیشتیمانییە هەڵبگرن.
سەرۆکی پەرلەمان دوپاتیشدەکاتەوە کە ناوی ئەو
پەرلەمانتارانە بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە کە ئامادەی دانیشتنەکەی سبەینێ نابن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی سبەی
شەممە، دانیشتنەکە دەستپێبکات، بەڵام تاکو سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان جگە لەپارتی،
ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنەکە دەربڕیوە.