ئەمریکا ئامادە نییە پارە بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد بکات

ئابوری

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2302 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە ڕەزامەندی واشنتن دەکەن بۆ ئازادکردنی پارە بلۆکەکراوەکانی ئێران و ڕایگەیاند کە ئەمریکا هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیەی نەداوە.

 
 ئەم لێدوانە وەک وەڵامێک هات بۆ زانیارییەکانی بەرپرسێکی ئێرانی کە پێشتر بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندبوو.

 بەرپرسە ئەمریکییەکە بە تۆڕی "سی بی ئێس"ی راگەیاندووە کە ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرز کە پشتی بە سەرچاوەیەکی ئێرانیی بەستووە ناڕاستە، چونکە هێشتا کۆبوونەوەکان لەگەڵ ئێران دەستیان پێنەکردووە تا باس لە ڕێککەوتنی لەو شێوەیە بکرێت.

 پێشتر ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانییەوە بڵاویکردبۆوە کە واشنتن ڕازی بووە بە ئازادکردنی سەرمایەکانی ئێران لە قەتەر و بانکە بیانییەکانی دیکە، کە وەک نیشانەیەک بۆ جیدییەت لە وتووێژەکانی ئیسلام ئاباد وەسفکرابوو.

 هاوکات لەگەڵ ئەم گەشەسەندنانە، جەی دی فانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان کۆبووەوە. 

لەم دیدارەدا وەفدێکی باڵای ئەمریکی کە پێکهاتبوو لە فانس و ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستان وەک موحسین نەقەوی و ئیسحاق دار گفتوگۆیان ئەنجامدا.


بەپەلە