ئێران یەكەم پێشنیازی ئەمریكای ڕەتكردەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3005 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرایكردوە، ئێران پێشنیازی بەڕێوەبردنی گەروی هورمزی بەهاوبەشی لەگەڵو ڵاتێكی دیكە ڕەتكردۆتەوە.

ڕۆژنامەی فایننشاڵ تایمز بڵاویکردەوە، دانوستانکارانی ئێران پێشنیازێکیان بۆ بەڕێوەبردنی هاوبەشی گەروی هورمز ڕەتکردوەتەوەو هێشتا ئەو پرسە وەک خاڵێکی سەرەکیی ناکۆکی ماوەتەوە.

ڕۆژنامەی فایننشاڵ تایمز لەزاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە گواستویەتیەوە،" دانوستانکارانی ئێران پێشنیازی ئیدارەدانی هاوبەشی گەرووی هورمزیان ڕەتکردوەتەوە"، ئاماژەیان بەوەش کردووە، گفتوگۆکان سەبارەت بە دووبارە کردنەوەی گەروی هورمز هێشتا خاڵی سەرەکیی کێشە و ناکۆکییەکانە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، لایەنی ئێرانی پێداگیرە لەسەر ئەوەی کە مافی کۆنترۆڵکردنی گەروی هورمز تەنیا لای خۆی بێت، هەروەها داوای کردوە، باجی تێپەڕین بەسەر ئەو کەشتیانەدا بسەپێنرێت کە بەناو گەروەکەدا تێدەپەڕن.

ئەم ناکۆکییانە لەکاتێکدایە، هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە و دڵنیابونەوە لە ئاسایشی گواستنەوەی وزە لەو رێڕەوە ئاوییە گرنگەدا بەردەوامن و ئەمڕۆ گەڕی یەكەمی دانوستاندنەكان لەپاكستان بەڕێوەچوو.

بەپەلە