وڵاتێکی گەورەی ئەوروپا پشت لەئیسرائیل دەکات‌و رێکەوتنە سەربازییەکەی لەگەڵ هەڵدەوەشێنێتەوە

جیهان

20 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3734 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و بەشێک لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، حکومەتی ئیتاڵیا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنە سەربازییەکەی لەگەڵ ئیسرائیل، کە خۆی لە ئاڵوگۆڕی کەرەستەی سەربازی و توێژینەوەی تەکنەلۆجی دەبینێتەوە.


جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لەوتارێکدا لە شاری ڤێرۆنای ئیتاڵیا رایگەیاند: "بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستا، حکومەت بڕیاریدا نوێکردنەوەی رێککەوتنی بەرگری لەگەڵ ئیسرائیل هەڵپەسێرێت."

هاوکات، میدیای ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، بڕیارەکەی میلۆنی بەهۆی دۆخی ئێستاوەیە و ئەم هەنگاوەش ئاڵوگۆڕکردنی کەرەستە و تەکنەلۆجیای سەربازی لەنێوان هەردوو وڵات رادەگرێت.

رێککەوتنە سەربازییەکەی نێوان ئیتاڵیا و ئیسرائیل لەساڵی 2006 واژۆکرا و هەر پێنج ساڵ جارێک نوێ دەکرایەوە، کە تایبەتە بە هەماهەنگی لە بوارەکانی بەرگری، پەروەردە و راهێنانی هێزە سەربازییەکان و توێژینەوە لە تەکنەلۆجیای زانیاری. 

بەپەلە