وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ دەستبەرداری بیرۆکەی داگیرکردنی دورگەی "خارک"ی ئێران بوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 135 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردۆتەوە، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دژی دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی خارگی ئێرانە لەلایەن سوپای وڵاتەکەیەوە، ئەوەش بەهۆی نیگەرانی لە زیانی گیانیی زۆر.


رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە سەرەڕای دڵنیایکردنەوەی ترەمپ لە سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی دابەزین بۆ سەر دوورگەکە، بەڵام ناوبراو پێیوایە سوپای ئەمریکا دەبێتە ئامانجێکی ئاسان و تووشی زیانی قورس دەبن کە بۆی قبوڵکراو نییە.

پێشتر ترەمپ هەڕەشەی سڕینەوەی دوورگەی خارگی کردبوو کە خاوەن بایەخێکی ستراتیژی گەورەیە بۆ ئێران، ئەوەش لە ئەگەری نەکردنەوەی گەرووی هورمز یان نەگەیشتن بە ئەنجامی خێرا لە دانوستانەکان.

 لە کۆتایی مانگی ئازاردا، ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سوشال" ڕایگەیاندبوو کە ئەمریکا لە دانوستانی جدییە لەگەڵ سیستەمێکی نوێ و عەقڵانیتر بۆ کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ئێران.

ناوبراو جەختی کردبۆوە ئەگەر ڕێککەوتنێک بە خێرایی نەکرێت و گەرووی هورمز نەکرێتەوە، ئەوا هەموو وێستگەکانی کارەبا، بیرە نەوتەکان و دوورگەی خارگ وێران دەکەن. 

بەپەلە