ترەمپ پلانەكەی بەسەر ئەوروپادا جێبەجێكرد.. یەكەم قۆناغی كشانەوە دەستیپێكرد

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1527 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند بەرپرسێکی پێنتاگۆن ئاشكرایانكردوە، كە دۆناڵد ترەمپ بەکشانەوەی هەزاران سەرباز لەئەڵمانیا پلانەكەی لەئەوروپا خستە بواری جێبەجێكردنەوە.


بەرپرسانی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بەبێ ئەوەی ناویان بڵاو بکرێتەوە، ئاشکرایان کردوە، کشاندنەوەی 5000 هەزار سەربازی ئەمریکی لەئەڵمانیا و جێگیرکردنەوەیان لەناوخۆی وڵات، هەڵوەشاندنەوەی ئەو پلانەی ئیدارەی جۆو بایدنە کە بۆ جێگیرکردنی یەکەیەکی موشەکهاوێژی سوپای ئەمریکا لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی ناتۆ لەئەوروپا.

بەرپرسەکانی پێنتاگۆن، بەمەرجی ئاشکرا نەکردنی ناوەکانیان قسەیان بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز کردوەو دەڵێن ئەم جوڵەیەی ئیدارەی ترەمپ و بڕیاری کشاندنەوەی سەربازانی ئەمریکا، ئەوروپا دەگەڕێنێتەوە ساڵی 2022، پێش دەستپێکردنی جەنگی ڕوسیا لەدژی ئۆکرانیا.

شۆن پارنێل، وتەبێژی پێنتاگۆن ئاشکرایکردوە، کشانەوەی سەربازە ئەمریکییەکان لەئەڵمانیا لەماوەی شەش بۆ 12 مانگی داهاتودا تەواو دەبێت، ئەم بڕیارەش دوای پێداچونەوەیەکی ورد بە پێگەی هێزەکانی ئەمریکا لەئەوروپادا دێت کە تایبەت بوە بەجێگۆڕکێ و دووبارە جێگرکردنەوەی سەربازەکان.

ئەمە لەكاتێكدایە، ترەمپ بڕیاریداوە سەرجەم هێزەكانیان لەئەوروپا بكشێنێتەوە یان كەمی بكاتەوە.
هاوكات، وتەبێژی هاوپەیمانی ناتۆ ڕایگەیاند، هاوپەیمانییەکە لەگەڵ ئەمریکا لەپەیوەندیدایە بۆ ڕونکردنەوەی وردەکارییەکانی بڕیاری بڵاوەپێکردنی هێزەکان لەئەڵمانیا".

بەپەلە