شارپرێس:
کۆشکی سپی ئاشكرایدهكات، كهسێكى دیكه بۆ تیمى دانوستانكارى ئهمریكا بۆ گفتوگۆكردن لهگهڵ ئێران زیادكراوه، دهشڵێت، "ئهوكهسهى دیاریكراوه پێشتر بهرپرسیارێتى ههبوه لهخولى یهكهمى سهرۆكایهتى ترهمپدا".
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى كۆشكى سپى ڕایگهیاندوه، "نیک ستیوارت بەرپرسی پێشوی وەزارەتی دەرەوە لەخولی یەکەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ، پەیوەندیی بەتیمی دانوستانکار بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگ لەگەڵ ئێران کردوە".
ستیوارت کە ناوەکەی بەسیاسەتی زۆرترین فشارەوە بەستراوەتەوە، وەک بەشێک لەهەوڵەکانی واشنتۆن بۆ داڕشتنەوەی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی ئێران لەژێر سایەی سستبونی ڕێڕەوی دیپلۆماسییو ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ دەردەکەوێت.
ئەو بەرپرسە نوێیە چوەتە پاڵ تیمێک کە جارید کۆشنەر زاواکەی ترەمپو ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەخۆدەگرێت، ئەمەش پێش دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ئیسلام ئاباد کە جی دی ڤانس جێگری سەرۆک لەسەرەتای نیساندا سەرپەرشتیدەکرد.
ئۆلیڤیا وێڵز وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەکرد، ستیوارت بەهۆی ئەزمونی فراوانی لەوەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس، زیادکراوێکی گرنگە بۆ تیمەکە.
بهگوێرهى سەرچاوەکان، کۆشنەر بڕیاری بەشداریپێکردنی ستیوارتی داوە کە پێشتر لەدامەزراوەی "FDD Action" کاریکردوە کە گروپێکە پاڵپشتی هێرشی سەربازیی دژی ئێران دەکات.
ستیوارت لەخولی یەکەمی ترەمپدا بەرپرسی ستافی "گروپی کاری ئێران" بوەو ڕۆڵی سەرەکیی هەبوە لەجێبەجێکردنی گەمارۆ ئابورییەکان.
نۆرمان ڕۆڵ بەرپرسی پێشوی هەواڵگری ئەیمریکا دەڵێت، ستیوارت باوەڕی بەلەناوبردنی هەمیشەیی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێرانو بڕینی دەستی گروپە چەکدارەکان هەیەو لایەنگری "دیپلۆماسیی زۆرەملێ"یە کە سزاو هەڕەشەی سەربازیی لەپشت بێت.
ستیوارت تەنها ئەنجامێک کە بەقبوڵکراوی بزانێت، هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ژێرخانی ئەتۆمیی ئێرانەو ڕەخنەی توندی لەئیدارەی بایدن هەبوە کە گوایە لەچاودێریکردنی فرۆشی نەوتی ئێران سستبون.
هاوکات، کۆنگرێس داوای ڕونکردنەوەی لەبەرپرسانی وەک کریس ڕایت وەزیری وزە کردوە سەبارەت بەنەبونی شارەزایانی ئەتۆمیی لەوهفدى واشنتۆن بۆ ئیسلام ئاباد، بەڵام ڕایت جەختیکردەوە، تیمێکی تایبەتو شارەزا سەرقاڵی دۆزینەوەی چارەسەرن بۆ کێشەی ئێران.
