شارپرێس:
پەرلەمانى عێراق بهجوڵهیهك دەیەوێت کۆتایی بەسەردەمی یاسا هەڵپەسێردراوەکان بهێنێت، جێگرى سهرۆكى پهرلهمان ڕایدهگهیهنێت، "یاساكانى نەوتو گازو حەشدی شەعبی، لەبەردەم تاقیکردنەوەی کۆتایی پەرلەماندان بۆ ئەوەی دوای ساڵانێکی درێژ لەپەککەوتن، دواجار ڕوناکی ببینن"، دهشڵێت، "لەناو پەرلەمان جوڵەیەکی جددی دەستیپێکردوە بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو یاسا گرنگانەی کە ساڵانێکی درێژە بەهەڵپەسێردراوی ماونەتەوە".
عەدنان فەیحان جێگری یەکەمی سەرۆکی پهرلهمانى عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، یاساکانی (نەوتو گاز، حەشدی شەعبیو ڕاژەی شارستانیی) لەکارە هەرە لەپێشینەکانی پەرلەمانو لایەنە سیاسییەکانن.
وتیشی، "ئەم یاسایانە پەیوەندییان بەژێرخانی ئابورییو ڕێکخستنی دەزگا ئەمنییەکانو مافی فەرمانبەرانەوە هەیە، بۆیە خوێندنەوەو گفتوگۆکردن لەسەریان دەستپێکردوە".
یاسای نەوتو گاز بەیەکێک لەئاڵۆزترین یاساکان دادەنرێت کە بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان بەغداو هەولێر لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی کێڵگەکانو دابەشکردنی داهات، زیاتر لە 15 ساڵە نەتوانراوە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر بکرێت.
هەروەها یاسای حەشدی شەعبیو ڕاژەی شارستانیش بەهۆی ڕەهەندە سیاسییو داراییەکانیانەوە، تائێستا چەندینجار لەکارنامەی کۆبونەوەکاندا هێنراونەتە دەرەوەو نەدراونەتە دەنگدان.
ئهگهرچى هەنگاوەكهى سەرۆکایەتی نوێی پەرلەمان وەک هەوڵێک دەبینرێت بۆ کۆتاییهێنان بەو بنبەستە یاساییەی کە چەندین خولی پەرلەمانیی گرتوەتەوە، بهڵام چاودێران ترسیان لهکاردانەوەی ئەمریکا ههیه، ئهوان دهڵێن، "واشنتۆن بەتوندی دژی ئەو یاسایەیەو هەڕەشەی ڕاگرتنی هاوکارییە ئەمنییەکانو کشانەوەی هێزەکانی کردوە ئەگەر یاساکە تێپەڕێت، چونكه بەرپرسانی ئەمریکا ڕاستهوخۆو ڕاشكاوانه وتویانه، ئەم هەنگاوە هاوبەشیی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات دەگۆڕێت".
ئهمهش لهكاتێكدایه، لەمانگی ئابی ساڵى 2025 حکومەتی عێراق بەهۆی فشارە توندەکانی ئەمریکاوە، پڕۆژەیاساکەی لەپەرلەمان کشاندەوە، بەڵام هێشتا لایەنە شیعەکان سورن لەسەرئەوەی، دوای هەندێک هەموارکردنەوە دوبارە بیخەنەوە بەردەم پەرلەمان.
