بەهۆی گەمارۆی دەریایی گەروی هورمزەوە، کەشتییەکان ڕوو لەکەنداوی پەنەما دەکەن

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 175 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
داخستنی گەرووی هورمز بەهۆی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر جووڵەی گواستنەوەی دەریایی لە جیهاندا دروست کردووە، ئەمەش وایکردووە سەدان تانکەری نەوت و کەشتیی بارهەڵگر ئێستا بەدوای ڕێگەیەکی ئارامدا بگەڕێن بۆ تەواوکردنی گەشتەکانیان، ئەمەش وای کردووە ڕوو لە نۆکەندی پاناما بکەن.

 
 ئەم گۆڕانکارییەش بۆتە هۆی بڕینی مەودای درێژتر و زیادبوونی تێچووی دارایی و کاتی چاوەڕوانی لەبەردەم ئەم نۆکەندەدا کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییە تەنگەکانی جیهان.

هەر کەشتییەک کە بیەوێت بە نۆکەندەکەدا تێپەڕێت، لە ڕێگەی سیستەمی حیجزکردنی پێشوەختەوە بڕی نزیکەی 1000000 دۆلار وەک ڕسوم دەدات، کە ئەگەری هەیە ئەم بڕە لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە زۆر زیاتر بەرز بێتەوە. 

بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی جەزیرە، تێکڕای ژمارەی ئەو کەشتیانەی ڕۆژانە بە نۆکەندەکەدا تێدەپەڕن لە 36 کەشتییەوە بۆ 42 کەشتی زیادی کردووە، ئەمەش داهاتێکی زۆری بۆ پاناما دابین کردووە بێ ئەوەی کار بکاتە سەر کوالێتی خزمەتگوزارییەکان. 
کەشتییەکان لە ماوەی 8 بۆ 10 کاتژمێردا دەتوانن بە ناو نۆکەندەکەدا تێپەڕن کە ساڵانە 5%ی بازرگانیی دەریایی جیهان لەم ڕێگەیەوە ئەنجام دەدرێت.

بەرپرسانی نۆکەندەکە ئاماژە بەوە دەدەن کە ئێستا نۆکەندی پاناما وەک "ڕێڕەوێکی ئارام و بێلایەن" دەردەکەوێت، بەتایبەت بۆ تانکەرەکانی گازی شل و سووتەمەنی، بۆ نموونە ژاپۆن کە پێشتر پشتی بە نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبەست، ئێستا زیاتر پشت بە هاوردەکردنی نەوت لە ئەمریکاوە دەبەستێت.

گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە 13ی نیسانی 2026 دەستی پێکردووە و بۆتە هۆی پەککەوتنی جووڵەی بازرگانی لە گەرووی هورمزدا.