ئاسایشی هەرێم وردەكاری دەستگیرکردنی نۆ تیرۆریست بڵاودەكاتەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 253 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشكرایكرد، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری ورد لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عێراق لەسنوری (سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزور و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین) توانیان ( نۆ )تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن.

لەڕاگەیەندراوەكەدا، دەزگای ئاسایش ئەوەشی خستوەتەڕوو، كە لەماوەی 1 تا 27ی 2026/4 لەچەند چالاکییەکی جیاوازدا، دوای بەدواداچون و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان توانرا سەرجەم ئەندامانی ئەو گروپە تیرۆریستییە دەستگیربکرێن کە لەڕابردودا ئەندامی چالاکی داعش بون.

جەختیش كراوەتەوە، لەئێستادا سەرجەم تیرۆریستان بە ماددەکانی(2 و 4)تیرۆر، ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.