ترەمپ پێشنیازەکەی ئێران بۆ ڕاگرتنی شەڕ ڕەتدەکاتەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 251 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا جارێكی دیكە جەختی كردەوە کە وڵاتەکەی دوایین پێشنیاری ئێرانی بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕ خوێندوەتەوەو ڕایگەیاند، بپێشنیازەكان بۆ ئەمریکا باش نییە، ئەوەشی ئاشكراكرد کە "گفتوگۆكان لەگەڵ تاران لەئێستادا وەستاون".
 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند،" واشنتۆن پێیوایە پێشنیارەکەی ئێران لەگەڵ مەرجەکانی ئاسایشی ئەمریکا ناگونجێت و گەرەنتی پێویست سەبارەت بەکێشەی ئەتۆمی نادات".
ترەمپ لەلێدوانەكەیدا جەختیشی كردۆتەوە، كە پێشنیازەكانی ئێرانی بینیوەو وتی،" لەگەڵ ئاسایشی ئەمریكا ناگونجێن و ڕازی نیم بەپێشنیازەكانی تاران".

ئەم لێدوانەی سەرۆكی ئەمریكا لەكاتێكدایە، ئێران 14 پێشنیازی ئاڕاستەی ئەمریکا كردوە، لەوانە کردنەوەی گەروی هورمز و کەمکردنەوەی سنوردارییەکانی سەر هەناردەکردنی نەوت و گفتوگۆكردن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی و پێداچونەوەی سزاكان.