شارپرێس:
بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی زۆنگاوەکانی شاری واست، پێنج منداڵ کەوتنە
ناو ئاو و خنکان.
ئاژانسی هەواڵی "واع"ی عێراقی بڵاویکردەوە،" پێنج منداڵ
لەزۆنگاوەکانی شوێجە لە رۆژهەڵاتی شاری کوت لەپارێزگای واست خنکان، ئەوەش بەهۆی
بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی زۆنگاوەکە ".
ئەوەشخراوەتەڕوو، تەرمی ئەو پێنج منداڵە دەرهێنراوەو رەوانەی نەخۆشخانەی
زەهرا لە کوت کرا.