شارپرێس:
سەرۆکی فەرەنسا، پیرۆزبایی لەعەلی زەیدی کردو پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەربڕی.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، بەتەلەفۆن لەگەڵ عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق گفتوگۆی کرد.
ماکرۆن، لەهەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، نوسیویەتی،"لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پیرۆزباییم لەعەلی زەیدی کرد بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەروەها هیوای سەرکەوتنم بۆ خواست لەم ئەرکە چارەنووسسازەدا بۆ داهاتووی عێراق، بەتایبەتی کە پێشهاتەکان زۆر هەستیار و ئاڵۆزن."
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ئیمانوێل ماکرۆن تیشکی خستە سەر پێگەی جیۆپۆلەتیکی عێراق و کاریگەرییەکەی لەسەر ئاسایشی جیهانی و وتی، "بونی عێراقێکی سەقامگیرو خاوەن سەروەری کە بەتەواوی کۆنترۆڵی چارەنووسی خۆی بکات، بۆ ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپاش زۆر گرنگە".
هەروەها سەرۆکی فەرەنسا جەختی لە بەردەوامیی پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی بۆ عێراق کردەوە و ڕایگەیاند، "فەرەنسا لە پێناو بەشداریکردن لەم ئامانجە و قوڵکردنەوەی هاوبەشییە ستراتیژییەکەمان، لەسەرجەم بوارەکاندا، لەپاڵپشتیکردنی گەلی عێراق بەردەوام دەبێت".
