شارپرێس:
کەشناسی عێراق دروستبونی
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین لەناوچەکانی رۆژئاوای وڵاتەکە ڕادەگەیەنێت، شارەزایەکی
کەشناسیش دەڵێت، ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوەو
کاریگەرییەکەی تاکو سبەی دوشەممە بەردەوام دەبێت.
سیروان
ساڵح، شارەزای کەشناسی ئاماژەی بەوەکرد، لەئێستادا کاریگەرییەکانی ئەو خۆڵبارینە
گەیشتوەتە شارەکانی کەرکوک، بێجی، نەینەوا و سەلاحەدین بەرەو هەرێمی کوردستان دێت.
ئەوەشیخستەڕوو، ئەو خۆڵبارینە
پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیانیش دەگرێتەوە، کە چڕی خۆڵبارینەکە لە خرماتوو،
چەمچەماڵ، هەولێر و کەرکوک زیاتر دەبێت، بەڵام کاریگەرییەکەی لە ناوچەکانی
راپەڕین، سۆران و هەڵەبجە کەمتر دەبێت .
لەبارەی وادەی کۆتاییهاتنی کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە، سیروان ساڵح
باس لەوەدەکات، پێشبینی دەکرێت نیوەڕۆی سبەی دوشەممە کۆتایی بێت.